جه‌لال په‌رێشان داوای لێبوردنی كرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا جه‌لال په‌رێشان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی داوای لێبوردنی كرد.
جه‌لال په‌رێشان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان داوای لێبوردنی كرد له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ی چواری خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی كوردستان كردبووی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا جه‌لال په‌رێشان وتی: "ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ئه‌و وته‌یه‌ی منیان به هه‌ڵه وه‌رگرتبێت، ئه‌وا من داوای لێبوردن ده‌كه‌م، چونكه من وته‌ی نه‌شیاوم نه‌وتووه، به‌ڵام وته‌كه‌ی من وا بڵاوكرایه‌وه".
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی 3ی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م گرژی له‌نێوان چه‌ند په‌رله‌مانتارێك دروستبوو، پاشان وته‌ی نه‌شیاو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرا‌و ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له سۆشیامیدیا به‌دوای خۆیدا هێناو به‌شێك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و بێڕێزییه بایكۆتی دانیشتنی رابردووی په‌رله‌مانیان كرد
