وەزیری کارەبا: لە دوو ساڵدا 20 هەزار هێڵی کارەبای سەرپێچی بڕدراون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" لە دوو ساڵی رابردوودا لە رێگەی تیمەکانی وەزارەتی کارەباوە، 20 هەزار هێڵی کارەبای سەرپێچی بڕدراون و زیاتر لە یەک ملیۆن پێوەری زیرەکیش بەستراون، ئەمانەش گرفتی کارەبایان کەمکردووەتەوە".

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی تشرینی دووه‌می 2021، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی کردنەوەی وێستگەی 132kv لە دیبەگە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" پرۆژەی وێستگەی 132kv لە دیبەگە بە تێچووی 2 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی کارەبا دروستکراوە و ئەمە 15مین وێستگەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵی رابردوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر دروستی بکات".

لەبارەی گرفتی کارەباش لە سنوورەکە، وەزیری کارەبا گوتی، کارەبای نیشتمانی دوو گرفتی سەرەکی هەبوو، ئەوانیش لاوازی ڤۆڵتییە و بارزۆری فیدەرەکان؛ بە تەواوبوونی وێستگەی 132kv تاڕادەیەک ئەو گرفتانە چارەسەر دەبن.

کەمال محەممەد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە دوو ساڵی رابردوودا لە رێگەی تیمەکانی وەزارەتی کارەباوە، 20 هەزار هێڵی کارەبای سەرپێچی بڕدراون و زیاتر لە یەک ملیۆن پێوەری زیرەکیش بەستراون، ئەمانەش گرفتی کارەبایان کەمکردووەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار