عەلی قەرەداغی: ئێمە و هەموو دەسەڵاتداران بەرپرسیاری دۆخی كۆچبەرانین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ڕایگەیاند:" ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بەخوا لەو برسێتی و نەهامەتی و گرفتانەی كە ئەو پەناهێندانە توشی بون، چونكە ئەگەر ئێمە لە خۆمان بگرتنایە ژیانێكی باشمان بۆ فەراهەم بهێنانایە ئەوان كۆچیان نەدەكرد".
ئەمڕۆ دووشهممه 8ی تشرینی دووهمی 2021، عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بەخوا لەو برسێتی و نەهامەتی و گرفتانەی كە ئەو پەناهێندانە توشی بون، چونكە ئەگەر ئێمە لە خۆمان بگرتنایە ژیانێكی باشمان بۆ فەراهەم بهێنانایە ئەوان كۆچیان نەدەكرد".
عەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەدەكانی ناوەڕاستدا دانیشتوانی ئەوروپا لە تاریكستاندا دەژیان، بەڵام كەوتنە خۆیان و ئەو نەفامیەیان بەجێ هێشت و ئەم شارستانیەتەیان بنیات نا، ئەویش پاش ئەوەی بەخۆیاندا چونەوەو پلانی ژیانێكی باشیان بۆ ئایندە داڕشت، لەو ڕۆژەوە ئەوان زیاتر بیر لە گفتوگۆو لەیەكتر گەیشتن و یەكبون دەكەنەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئێمە لەم ڕۆژگارەدا پێویستمان بەوە هەیە كە لەگەڵ برا و خوشکە پەنا هێندەكان کۆچبەرەکان یەكبگرینەوەو هەست بە ئازارەكانیان بكەین، با ئێمە گەڕانەوەمان بۆ ئیسلام بەباشی و گشتگیربێت، نەك تەنها بۆ مزگەوت بەڵكو با لەگەڵ خەڵكدا نێوانمان باش بكەینەوە (إن الصلاە تنهی عن الفحشاء والمنكر)".
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئەوەش دوپاتدەكاتەوە:" ئێمە ڕۆژ بەڕۆژ پەرتەوازە دەبین و یەك ناخوێنینەوەو خوێنی یەكتر دەڕێژین، ئەوان گرنگترین هۆكار كە پێشكەوتنی زانستییە دەستیان پێكردو گەشەیانپێدا".
