عێراق؛ چوار ملیۆن‌و 500 هه‌زار كەس له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریه‌وه‌ن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕێژه‌ى هه‌ژاریی له‌عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو ڕ‌وى له‌بەرزبونه‌وه كردوه، وه‌زیرى پلاندانانى عێراق زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
خالد به‌تال وه‌زیرى پلاندانانى عێراق ئاشكرایكردوه، ڕێژه‌ى هه‌ژاریی له‌ساڵى 2018 له20% بوه، به‌ڵام له‌مساڵدا به‌رزبۆته‌وه بۆ له31%.
به‌وته‌ى وه‌زیرى پلاندانانى عێراق، "چوار ملیۆن‌و 500 هه‌زار عێراق له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریه‌وه‌ن كه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌كاته 11%ى دانیشتوانى عێراق".
ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، هۆكارى ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ژاریی بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار‌و زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌جیهاندا.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌شدا، بەرنامەی خۆراکی جیهانی له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، عێراق یەکێکه لەحەوت وڵاتە هەرە برسییەکەی جیهان‌و سێیەکی دانیشتوانەکەی شەوانە بەبرسێتیی دەخەون.
ئه‌وكات وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق وه‌ڵامى ئه‌و ڕاپۆرته‌ى دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڕاپۆرته ناڕاسته‌و ناکرێت بەراوردی ئاستی ژیان‌و گوزەرانی هاوڵاتیانی عێراق‌و ئەو وڵاتانە بکرێت کە هەر لەبنەڕەتەوە بەدەست برسێتیی کوشندەوە دەناڵێنن.

