حکومەت 10 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی خەرجدەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکوەزایرانی هەرێمی کوردستان، بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا 10 ملیار دینار بۆ کەرتى تەندروستی تەرخان دەکات.

بەپێی راگەیێنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی 10 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان دەکات.

- بڕی ملیارێک و 500 ملیۆن تاوەکو پێنج ملیار دینار بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی.

- بڕی چوار ملیار دینار بۆ هاندانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.

- بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار