وەزارەتی دارایی: جیاوازی موچەی پاشکەوتکراو بۆ فەرمانبەران دەگەڕێنینەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" سەرجەم ئەو جیاوازی مووچانەی کە بۆ ئەو مانگانەی کە مووچەی تێدا پاشکەوتکراوە و بەستراوە دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە رۆژی 9-11-2021 دەرچووە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە بڕیاردراوە کە بڕی جیاوازییەکە لە پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران خەرج بکرێتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بە ئاماژەدان بە رێنماییە داراییەکان ژمارە 35 کە 31-8-2021 بڕگەی پێنجەم، پێتان رادەگەیێنین کە "سەرجەم ئەو جیاوازی مووچانەی کە بۆ ئەو مانگانەی کە مووچەی تێدا پاشەکەوت کراوە و بەستراوە دەگەڕیتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران و خەرجدەکرێتەوە بەپێی رێنمایی ژمارە 28ی ساڵی 2020 بە رەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
یەکەم: بۆ دامودەزگاکانی مەڵبەندی: بڕی جیاوازییەکە لە پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران خەرج بکرێتەوە کە لەلایەن گەنجینەی پەیوەندیدارەوە وەکو بارمتە تۆمارکراوە.
دووەم: بۆ دامودەزگاکانی نامەڵبەندی: بڕی جیاوازەکە لە پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران خەرج بکرێتەوە بە بارمتە دانراو بە بەڵگەنامەی خەرجکردن و بە مەرجێک لەسەر بودجەی ئەو ساڵەی پاشکەوتی مووچەکەی لێکراوە جێگیر کرابێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەم رێنماییە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

