هەسەدە: هێرشەكە بە رێكەوت نەبووە ئەردۆغانی لەپشتەوەیە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ھێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند:" هێرشەکەی دوێنێ شەوی داعش بە ڕێکەوت نەبووە و حکومەتی ئەردۆگان لە پشت هێرشەکەوە بووە".
ئاژانسی هاواریوز بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە، شانەنوستووەکانی داعش یارمەتی لە تورکیا وەردەگرن و لە حەسەکە دەیانەوێ ئاژاوە بنێنەوە.
هەروەها باسی لەوەش کرد، "ئەو هێرشەی داعش کردوویەتی، هاوکات بووە لەگەڵ ئاژاوەنانەوە و درووستکردنی فەوزا لەناو زیندانی غەوران".
هاوكات مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' لەهەژماری خۆی لەتویتەر ڕایگەیاند، "پیلانەكانیان شكستی ھێناو هەسەدە توانیویەتی سەرجەم زیندانییە ھەڵاتوەکان لەحەسەکە دەستگیربکاتەوە".
شەوی ڕابردوو هێزێکی چەکداری داعش هێرشی کردە سەر بەندیخانەیەک، لە پێکدادانەکەدا 7 شەڕڤان گیانیان لەدەست داوە و 23 چەکداری داعشیش کوژراون.
