وەزارەتی شارەوانی: 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی و هەولێر
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە 15 تاوەکو 20ی ئادار، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەولێر و سلێمانییان کردووە، كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون".
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە: "زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە".
هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و رۆژی نەورۆزی كوردان، ژمارەیەیك بەرچاو گەشتیار روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

بابهتی پهیوهندیدار