هەسەدە: ٧١ کەس بەتۆمەتى د.ا.ع.ش دەستگیرکران

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی ٧١ چەکدارى داعش و ئەندامانی گروپە تاوانکارییەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت: "هێزەکانی "کۆماندۆ"ـی سەر بە هێزەکانمان، بە بەشداریی هێزەکانی ئۆپەراسیۆن و هێزەکانی دژەتیرۆر (HAT) لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسا دەستگیریانکردوون.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاشیگەیاندووە: "ئەو ٧١ کەسە پێکدێن لە ئەندامانی سەر بە ڕێکخراوی "داعش" و ئەندامانی تێوەگلاو لە تۆڕەکانی تاوانی ڕێکخراو کە کاری تاڵانکردن و دزیکردن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەکەن، و کەسانێک کە بەشداربوون لە تێکدانی ئاسایشی ناوخۆیی و هەڕەشەکردن لە سەلامەتیی هاوڵاتیانی مەدەنی".

جگە لە دەستگیرکراوان قەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە دەستبەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی گیراوە و دەڵێت: "دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی و ئەو کەرەستانەدا گیرا کە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی و تیرۆر بەکاردەهێنران، ئەمەش یارمەتیدەر بوو لە لاوازکردنی توانای ئەم شانانە بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵایەتی".

لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: هێزەکانمان جەخت لەسەر بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان دەکەنەوە بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ڕێکخراوی "داعش" و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی تاوانکاری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار