موقتەدا سەدر پەیامێك ئاراستەی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند:" ئەمڕۆ بەهۆی چینێک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەتوانین حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنین بۆئەوەی بیسەلمێنین ئەو حکومەتە سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا".

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی دووشەممە 21ی ئاداری 2022 لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند:"هەمووان گومانیان لەو حزبانە هەیە کە لە رووخانی رژێمی پێشووەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە پرۆسەی سیاسیدا بەشدارن، ئەوانەی گومانیان هەیە لایەنگری ئەو حزبانە نین و زیاتر چینی سەربەخۆ و بێلایەنی گەلن، بۆیە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا زۆر پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەرکەوتن و زۆر لە حزبەکان بچووک بوونەوە، بەتایبەت حزبە شیعەکان لە باشووری عێراق".

موقتەدا سەدر دەشڵێت: "حکومەتەکانی سازان سوودیان بۆ عێراق و عێراقییەکان نەبوو، بەڵکو وەکو کەسانێک دەڵێن، زیانیان هەبوو، هۆکارەکەش سازانە، لەگەڵ دابەشکردنی کێکەکە لەنێو ئەو حکومەتانەدا، بۆیە لە خولی پێشوودا تاقیمانکردەوە کێکەکەیان لەگەڵدا دابەشنەکەین، بەڵام سوودی نەبوو، لەبەر ئەو هۆیە، ئەمڕۆ دەبێت لە تونێلی سازان و تایفەگەری دەربچین بەرەو دەشتی زۆرینە و نیشتمانی؛ پێشتر بەهۆی حیزبەکانەوە نەماندەتوانی ئەو کارە بکەین، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی چینێک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەتوانین حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنین بۆئەوەی بیسەلمێنین ئەو حکومەتە سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا".

هاوکات بەو پەرلەمانتارانە دەڵێت، "ئەگەر متمانەتان بە فراکسیۆنی سەدری نییە، ئەوا ئێمە دەرفەتتان دەدەینێ بەشداربن لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق و ئەمەش دوا هەلە، چونکە ئەگەر لەمەدا سەرکەوتوو نەبم، شکستهێنانی خۆم رادەگەیێنم".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار