ئیسرائیل: ئەو دوو درۆنەی لەهەولێر خرانە خوارەوە بۆ ئێمە بوون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند:" ئەو دوو درۆنە ئێرانیەی کە مانگی رابردوو لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە لە نزیک شاری هەولێر خرانە خوارەوە، بۆ ئەوە نێردرابوون تاوەکو لە نێو ئیسرائیل بتەقنەوە".

هێزی بەرگری ئاسمانیی ئیسرائیل ئاشکرای نەکردووە کە بە دیاریکراوی لە کوێوە درۆنەکان ئاراستە کرابوون، بەلام رایگەیاند "درۆنەکان بە درێژایی گەشتەکەیان لە لایەن یەکینەکانی کۆنتڕۆلی زەوینییەوە دۆزرابوونەوە و شوێنیان کەوتبوون."

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: "پێش ئەوەی درۆنەکان بگەنە سنووری ئاسمانیی ئیسرائیل، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دۆزرابوونەوە."

هەفتەی رابردوو، میدیای نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، هەر لە مانگی شوباتدا ئیسرائیل بە هێرشێکی ئاسمانی سەدان درۆنی ئێرانیی لە بنکەیەکی ئاسمانیی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوبردووە. لە دوای ئەو هێرشە، ئێران 12 مووشەکی بالیستی ئاراستەی پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد، ئەوەش بە پاساوی بە ئامانجکردنی پێگەیەکی ئیسرائیلی کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە دەنگۆیێکی بێ بنەما ناوی دەبەن. 

 ​​

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار