جەهەپە: دەمیرتاش بە ناحەق و بە مەبەستێکی سیاسی دەستبەسەرە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی جەهەپە رایگەیاند:" دەمیرتاش بە ناحەق و بە مەبەستێکی سیاسی دەستبەسەرە کە ئەمە راستییەکە هەموو کەسێک دەیزانێت".
فایەق ئۆزتراک، وتەبێژی جەهەپە لەبارەی دەستبەسەرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە رایگەیاند: "دەمیرتاش بە ناحەق و بە مەبەستێکی سیاسی دەستبەسەرە کە ئەمە راستییەکە هەموو کەسێک دەیزانێت... هیچ کەسێک ناتوانێ باسی ئەو مەودایە بکات کە جەهەپە بەڕوونی لە نێوان خۆی و تیرۆر دایناوە. بەتایبەتیش هاوپەیمانیی جمهوور کە ماوەیەک هاوڕێی نامەگۆڕینەوە بوو لەگەڵ ئۆجەلان".
سەلاحەدین دەمیرتاش لە چوارچێوەی ''لێکۆڵینەوەکانی تیرۆر'' لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 ەوە لە گرتووخانەی ئەدیرنە زیندانیکراوە.
لە دوایین بڕیاردا، رۆژی 21-02-2022 سزای سێ ساڵ و شەش مانگ بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش لە کەیسی "سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار" لەلایەن دادگەی ئیستەنبووڵەوە پشتڕاستکرایەوە.
