حامید حاجى غالى: ئاگادارى ئه‌و پاره‌یه نیم که درابێته مامۆستا عه‌لى باپیر

3 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که عه‌لى باپیر 250 هه‌زار دۆلارى له مام جه‌لال وه‌رگرتبێت و ده‌شڵێت:" ناوى من له‌و پرسه‌دا هاتووه که به حساب چووبێتم داواى پاره‌که‌م کردبێته‌وه شتى وا نییه".
پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کى کتێبى (بیره‌وه‌ریى پێشمه‌رگه‌یه‌ک)ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود بڵاوکرایه‌وه‌و تێیدا ئاشکراى کردبوو، عه‌لى باپیر بڕى 250 هه‌زار دۆلارى له جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێرى یه‌کێتیى وه‌رگرتووه و ناوى حامید حاجى غالى هێنراوه که چووه بۆ لاى عه‌لى باپیر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌که، به‌و هۆیه‌وه گرژى میدیایى که‌وته نێوان حزبى سۆسیالست و کۆمه‌ڵى دادگه‌رى.
له‌مباره‌یه‌وه، حامیدى حاجى غالى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌لێدوانێکى تایبه‌تدا به هاوڵاتى وت:" کاکه حه‌مه کتێبى بیره‌وه‌رى پێشمه‌رگه‌یه‌کى بۆ ناردووم و هێشتا نه‌مخوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له میدیاکان باس ده‌کرێت ناوى من هاتووه له‌و پرسه‌دا ئاگادارى نیم".
هه‌روه‌ها وتیشى:"به حساب من چووبێتم داواى ئه‌و 250 هه‌زار دۆلاره‌م له مامۆستا عه‌لى باپیر کردبێته‌وه شتى وا نییه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى له‌سه‌ر ده‌ڵێم".
