مالیکی: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە هەڵبژاردنەوەی جێگەی قەبوڵکردن نییە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوری مالیکی رایگەیاند:" دەنگۆ و بابەتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە هەڵبژاردنەوەی جێگەی قەبوڵکردن نییە". دەلێت:" چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی پابەندن بە دروستکردنی" سێیەکی گەرەنتیکار"(سێیەکی پەکخەر) لەپێناو سەلامەتی پرۆسەی سیاسی و رێگریکردن لە ئاژەوەی سیاسی و دروستکردنی حکومەتێکی لاواز کە زیان بە بەرژەوەندی هاوڵتیان بگەیەنێت و شکۆی دەوڵەت لاوازبکات".
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا کەلەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی پابەندن بە دروستکردنی" سێیەکی گەرەنتیکار"(سێیەکی پەکخەر) لەپێناو سەلامەتی پرۆسەی سیاسی و رێگریکردن لە ئاژەوەی سیاسی و دروستکردنی حکومەتێکی لاواز کە زیان بە بەرژەوەندی هاوڵتیان بگەیەنێت و شکۆی دەوڵەت لاوازبکات. ئاشکراشیکرد، ئامانجمان ئەوە نییە کە پێکهێنانی حکومەت پەکبخەین، بەڵام پێویستە بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلە و گەورەترین نوێنەرایەتی کە سەرۆک وەزیران رابسپێرێت و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.
جەختیش دەکاتەوە : "هیچ هێزێکی سیاسی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رێگە بەم بابەتەنادات و بەهەموو هێزییەوە دژی دەبنەوە."
مالیکی لە تویتەکەیدا دەڵێت، هیچ هێزێکی سیاسی بابەتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشنیاز نەکردووە و بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەش تەنها بۆ دروستکردنی پروپاگەندەیە پێش سازکردنی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دروستکردنی ترسە لە دڵی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان تا هانیانبدەن ئامادەی دانیشتنەکەبن
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی 26ی 3ی 2022 رۆژی دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە.
