ئایا سبەینی كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق نیسابی یاسایی تەواو دەكات؟

"لە كۆبونەوەكەدا جێگرەوەكانی كوتلەی سەدر دیاری دەكرێن و سوێندی یاسایی دەخۆن".

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، لەكۆبونەوەی سبەی پەرلەماندا پەرلەمانتارە جێگرەوەكانی فراكسیۆنی سەدر سوێندنی یاسایی دەخۆن، بەڵام هێشتا فراكسیۆنی پارتی و سونەكان خۆیان یەكلاینەكردووەتەوە بەشداری دەكەن یاخود نا.

فازڵ موات، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی سەرۆكی دەكات، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند:" یەكەم هەنگاو بۆ كۆتاییهاتن بە چەقبەستویی سیاسی، بریتییە لە سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی جێگرەوەی فراكسیۆنی سەدر كە بڕیارە لەكۆبونەوەی سبەی پەرلەماندا سوێندنی یاسایی بخۆن".

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە دوای ئەوەی پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، رێژە و ژمارەی كورسی لایەنەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت و نەخشەی سیاسییش دەگۆڕێت"بۆیە باوەڕیان وایە ئەو هەنگاوەی سبەی دەبێتە سەرەتایەك بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت".

فازڵ موات ئەوەشی دووپاتكردەوە كە  چوارچێوەی هەماهەنگی خواستی ئەوەی هەیە نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی نوێ كاندید بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا پێش ئەوەی سەدرو پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی سەردانی سعودیە بكەن بۆ جێبەجێكردنی فەریزەی حەج پەیوەندی بە محەمەد حەلبوسی و مەسعود بارزانییەوە كردووەو پێیی راگەیاندوون كە "چاوەرێی سوپڕایزی گەورە بن تا 10ی تەموز".

هێشتا پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی و سونەكان خۆیان یەكلاینەكردووەتەوە بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق، هەرچەندە لە میدیاكانی ێراق ئەوە ئاشكرا كراوە كە زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە بەرابەرایەتی محەمەد حەالبوسی بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن و محەمەد حەلبوسی گفتوگۆی جدی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان كردووە و جۆرێك لە رێككەوتن و هەماهەنگی دروست بووە.
دوای چەقبەستویی سیاسی لە عێراق كە ماوەی هوشت مانگ زیاتر بەردەوامی بوو، ئێوارەی 12ی ئەم مانگە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەكەیان بە كۆمەڵ دەستیانلەكاركێشایەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار