ئیکۆنۆمیک تایمز: کوردانی سووریا ئارەزووی بەدەست هێنانی ئەو مووشەکە دژە تانکانە دەکەن کە وڵاتانی ڕۆژاوا داویانەتە ئۆکراینا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گۆڤارى ئیکۆنۆمیک تایمز لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کوردی سووریا هۆگری ئەو بازاڕە ڕەشەن کە بەهۆی ناردنی چەکێکی زۆرەوە لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکراینا دروست بووە.

لەوبارەیەوە گۆڤاری ئیکۆنۆمیک تایمز ڕاپۆرتێکی لە بارەی هەناردنی ژمارەیەکی زۆر چەکی سووک و قورس بۆ ئۆکرانیا بڵاو کردووەتەوە، کە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بە حکوومەتی ئۆکرانیا دراوە.

هەر بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیسی نێودەوڵەتی یان ئینتەرپۆل نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لەوەی ئەو چەکانە بچنە ناو بازاڕی ڕەشەوە و بکەونە دەستی گرووپە چەکدارەکان.

ئیکۆنۆمیک تایمز ئاماژەی داوا بە لاواز بوونی چەکی کوردانی سووریا لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و بازاڕی ڕەشی قاچاخی چەک لە ئۆکراینا بە باشترین دەرفەت بۆ کوردانی سووریا دەزانێت.

ئەم گۆڤارە ئاماژەشی داوە بە زۆر بوونی مووشەکی دژە تانک کە لەلایەن ڕۆژئاواوە دراوەتە ئۆکراینا و نووسیویەتی: هێزە کوردییەکانی سووریا دەتوانن ئەم چەکانە بەکار بهێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی تورکیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار