بایدن ئیمزای چونە ناو ناتۆی بۆ سوید و فینلاند کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند، لەرێگەی فراوانکردنییەوە، هاوپەیمانی ناتۆ بە هێزتر دەکەین، ئاماژەشی بەوەکرد دەرگای ناتۆ بۆ هەر وڵاتێک کراوەیە، کە مەرجی ئەندامبوونی تێداهه‌بێت.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا پرۆتۆکۆڵی ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له‌ فینلاند و سویدی له‌ ریزی هاوپه‌یمانی ناتۆ په‌سه‌ندكردو وتیشی: سوید و فینلاند خاوەن هێزن و مەرجەکانی ئەندامبوونی ناتۆیان هەیە، هێزی ناتۆ و پابەندبوونی ئەمه‌ریکا لە هاوپەیمانێتیەکە، لەجاران بەهێزترە.

بایدن روونیكرده‌وه‌، بەر لەوەی زیانمان پێبگات، بەرەنگاری مەترسییەکان دەبینەوە، لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان نەخشەی داهاتوو ئاماده‌ ده‌كه‌ین.

له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی رووسیا بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ناتۆ، بایدن جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه،‌ كه‌ پوتن هەوڵی بچووککردنەوەی ناتۆیدا، بەڵام دوو ئەندامی دیکەش زیادبوون.

بایدن وتیشی: "لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هێڵی بەرگری رۆژهەڵاتی ناتۆ بەهێزتر دەکەین و دەتوانین لە ئەوروپا بەرەنگاری ئالنگارییە نوێیەکان ببینەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار