به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی سلێمانی: هیچ بریندارێكمان نه‌گواستوه‌ته بۆ نه‌خۆشخانه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێران بۆردومانی بنكه و باره‌گای حزبه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی كوردستان له زڕگوێزه‌ڵه و كۆیه و پردێ كرد، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش بۆردومانه‌كان ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌لًَێت، تیمه‌كانی ئێمه هیچ بریندارێكیان نه‌گواستوه‌ته بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار.
ئێران به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی بۆمبرێژكراو و به مووشه‌ك باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له گوندی زڕگوێزه‌ڵه‌ی سه‌ر به سلێمانی بۆردومان كرد .
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك، له بۆردومانه‌كه‌دا ناوه‌ندی راگه‌یاندن و كۆمیسیۆن و چه‌ند خانوویه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران كراونه‌ته ئامانج.
به‌پێی زانیارییه‌كان ، به زیاتر له ٣٠ درۆنی بۆمبرێژكراو و چه‌ندین مووشه‌ك بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه له كۆیه بۆردومانكراون و ١٦٠ منداڵی خوێندنگه‌ی ئازادی و منداڵانی شۆڕشگێرانی دیموكرات ھه‌ڵھاتوون.
به وته‌ی ھاوڵاتیانی رۆژھه‌ڵات، له بۆردومانه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك گیانیانله‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون كه له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌ھید دكتۆر خاڵید كۆیه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت. له ھه‌ولێریش سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان بۆ پێشوازی له برینداره‌كان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ھه‌ر له درێژه‌ی بۆردومانه‌كاندا، به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی بۆمبرێژكراو سه‌نگه‌ره‌كانی پارتی ئازادی كوردستان له پردێ و به‌رزاییه‌كانی پشت ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان كرانه ئامانج و چه‌ند بریندارێك هه‌یه.
به‌پێی سه‌رچاوه ناڕه‌سمییه‌كان به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌یه، به‌ڵام سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی به هاوڵاتی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك به‌شی فریاكه‌وتنی سلێمانی هیچ بریندارێكمان نه‌گواستوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، ئه‌وه‌شی هه‌یه له سنووری پارێزگای سلێمانی كوژراو هه‌بێت، ته‌نها ده‌نگۆیه‌و جارێ پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه.
وتیشی: پێده‌چێت خه‌ڵك به ئۆتۆمبێلی خۆی برینداری گواستبێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن هیچ بریندارێك نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.