٢١ بەرپرسی باڵای کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستگیرکران

3 ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی فراوانی لە ٩ شاری باکوری کوردستان و ئەستەنبوڵ لەدژی بەرپرسانی پارتی دیموکراتی گەلان و پارتی دیموکراتی هەرێمەکان دەست پێکرد. ٢١ بەرپرسی باڵای ئەو دوو پارتە دەستگیرکران.

داواکاری کۆماری ئامەد لەسەر ناوی (پەکەکە\کەجەکە) لەدژی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) دەستی بە ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردن کرد..

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی ئامەدا، لە ٩ شاری باکوری کوردستان پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر باڵەخانە و ماڵی بەرپرسانی پارتەکە.

لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، خەیرەدین ئاڵتون و سەڤال گولمەز بەڕێوەبەرانی دەبەپەی ئامەد، زەکی ئیرمەز هاوسەرۆکی دەبەپەی شڕنەخ، شەنگول پۆڵات و هارون ئوکتای هاوسەرۆکانی دەبەپەی وان، هەدیە ئەنمەک هاوسەرۆکی دەبەپەی روحا، ئەتهەم ئونال و زولەیخا ئاسلان هاوسەرۆکانی دەبەپەی دیلۆک، شەرەفەدین ئاسلان هاوسەرۆکی دەبەپەی مێردین، بە گشتی ١٤ کەس دەستگیرکران.

لە شارەکانی ئاگری و ئێلح باکوری کوردستانیش، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەکانی پارتەکە و بریاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی دەبەپەی هەردوو شارەکە دراوە.

لە ئەستەنبوڵ ٧ کەس دەستگیرکران

ئەمڕۆ هەموو بەرپرسە کوردە دەستگیرکراوەکان بۆ شاری ئامەد دەگوازرێنەوە و دادگایی دەکرێن.

لەلایەکی دیکەوە، لە ئەستەنبوڵیش لەدژی ئەندام و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەست بە ئۆپراسیۆنێکی دەستگیرکردن کرا.  لە ناوچەی کوچوکچەکمەجە، ئاتاشەهیر و سانجاکتەپەی ئەستەنبوڵ، حەوت کەس دەستگیرکران کە یەکێکیان کەریم کلچ بەڕێوەبەری ناوچەی سانجاکتەپەی پارتی دیموکراتی گەلانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار