هەڵبژاردن خەریکە دەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی حزبی
چوار حزبەکە لێکدەترازێن، گۆڕان بەجیا داوای حکومەتێکی نوێ دەکات، پارتی مەرجی هەیە، یەکگرتوو کۆدەنگی دەوێت و کۆمەڵیش ناڕازییە
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بزووتنەوەی گۆڕان داوادەکات حکومەتێکی رزگاری نیشتیمانی بۆ ماوەی یەک ساڵ پێکبهێنرێت وەکو بەدیلی هەڵبژاردن، پارتیش بە سێ مەرج داواکە قبوڵ دەکات. بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی نیگەرانە لەو هەوڵە، یەکیتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی قسەی تریان دەبێ لەڕۆژانی داهاتوو.
دوێنێ سێشه‌ممه له‌کۆبونه‌وه‌ى وهفدى پارتى و گۆڕان له‌سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو داوایەی خستۆتە بەردەم پارتی و لەبەرامبەردا ئەوانیش سێ مەرجیان خستۆتە بەردەم گۆڕان کەئەوانیش بریتین لەوەی سێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن بڕۆنەوە ناو حکومەت و هەروەها بەیەک پاکێج لەگەڵ پارتی و یەکێتی بەشداری پێکهێنانی حکومەتی عێراق بکەن، مەرجی سێهەمیش کە تایبەتە بە گۆڕان دەبێت بەوە رازی بێت رێباز حەملان لەپۆستی وەزارەتی دارایی بمێنێتەوە، کە دوای کشانەوەی گۆڕان لەحکومەت ئامادە نەبوو ئەو پۆستە جێبهێڵێت.
دانا عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌ندامى ژورى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به هاوڵاتی وت «ئه‌م حکومه‌ته فه‌شه‌لى هێناوه‌و ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌کێتى بڕیار بده‌ن حکومه‌تێکى رزگارى نیشتمانى بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ پێکبهێنن و جیاوازى حزبى نه‌هێڵن و چاکسازى بکرێت پشتیوانى ده‌که‌ین و به‌شدارى ده‌که‌ین تا ئه‌و ساڵه ئاماده‌کارى بۆ هه‌ڵبژاردن بکرێت».
هەڵبژاردن چوار حزبەکەی ترازاند
دانا عەبدولکەریم وتی «هاوپه‌یمانێتیه‌ک له‌نێوان چوار لایه‌نه‌که کراوه‌و گۆڕان له‌هیچ بڕگه‌یه‌کى لاینه‌داوه، ده‌سه‌ڵات ساخته‌کارى زۆرى کردووه، کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان ساخته ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوبین که هه‌ڵبژاردن دوابخرێت ته‌نها بۆ ئه‌وه بوه هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد بکرێت».
وتیشی «پارتى و یه‌کێتى له 6/11/2017 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستانیان بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دواخست خۆ ئه‌وکاته گۆڕان له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نه‌بوو، پارتى ریفراندۆمى ئه‌نجامداو یه‌کێتى 16ى ئۆکتۆبه‌ر، رویان نه‌هات هه‌ڵبژاردن بکه‌ن بۆیه دوایانخست».
پرسى دواخستن یا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان چوار لایه‌نه‌که‌ى لێکترازاندو هاوپه‌یمانى بڕیارى بایکۆتى داوه‌و گۆڕانیش به‌فه‌رمى داوایان لهپارتى کردووه بۆ دواخستنى، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت کە داواى گۆڕان و هاوپه‌یمانیان رەتکردۆتەوە بۆ پشتیوانیکردنیان لە دواخستنى هه‌ڵبژاردن.
کۆمه‌ڵ: داوای گۆران و هاوپه‌یمانیمان ره‌تکردەوە
ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات بەڵام بەهۆی مەیلی هەندێک لە لایەنەکان بۆ دواخستنی هەفتەیەک کاتی بانگەشە دواخرا، هەر دوای ئەوە کۆمەڵی ئیسلامی نیگەرانی خۆیان لەهاوپەیمانەکانیان دەربڕی.
مه‌روان گه‌ڵاڵى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى به هاوڵاتی وت «به‌داخه‌وه چوار لایه‌نه‌که که‌پێکه‌وه بوون ده‌بوا له‌نیوه‌ى رێگا یه‌کتریان بهجێنههێشتایهو هه‌ر لایه‌نه‌ى به‌لایه‌کدا نه‌که‌وتایه، گۆڕان و هاوپه‌یمانى داوایان لێ‌کردین پشتیوان بین بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و ئێمه ئه‌وه‌مان ره‌تکردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئهنجامدانیداین له‌کاتى خۆیدا».
چوار لایه‌نه‌که دوای هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری رابردوو تۆمەتیان دایەپاڵ دەستەڵاتدارەکان کەساختەکاریان بەرامبەر کردون، هەر دوای ئەوە لەیەکتر نزیکبوونەوە. ئەوان دەیانوت کە مه‌زڵومیه‌ت کۆیکردونهتهوە.
«تاکه رێگه‌یه‌ک بۆ کۆتایى هێنان به‌و سیستمى حکومڕانیه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه که حکومه‌تێکى نوێ پێک‌بێت و هیچ بیانویه‌ک نابینن بۆ دواخستنى»، مه‌روان گه‌ڵاڵى وتی کە حزبەکەی سوورە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و دوانەخرێت.
ساڵى رابردوو پارتى و یه‌کێتى هه‌ڵبژاردنیان بۆ ساڵێک دواخست، ئەوکات ئەو لایەنانەی کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناودەبەن داویان کرد هەڵبژاردنەکە لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام لەئێستادا لەگەڵیدا نین و دەڵێن تۆماری دەنگدەران پاکنەکراوەتەوە.
مه‌روان گه‌ڵاڵى وتی»پاش ساڵێک لهدواخستنى جارێکى تر دوابخرێتەوە پرۆسه‌ى دیموکراسى ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه، ده‌بوو له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێم هه‌ڵبژاردان زووتر بکرێت».
یەکگرتوو کۆدەنگیمان دەوێ
یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو لهکۆبونهوهکانى پێشووی چوار لایه‌نه ناڕازیەکە باسى ئه‌وه‌یان کردووه ئه‌گه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردن سودێکى هه‌بێت پێی رازین، بەڵام ئێستا دەڵێن دەبێت دوانەخرێت.
ناسک تۆفیق، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «قسه‌ى کۆتایى یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه که‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا بکرێت، کاتێک چوار لایه‌نه‌که پێکه‌وه کۆبوینه‌وه باسى ئه‌وه‌مان کرد ئه‌گه‌ر کۆده‌نگییه‌ک هه‌بێت له‌سه‌ر داواخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ پاک و بێگه‌ردى تێدابێت و خه‌ڵک زیاتر به‌شدارى بکات سودى تێدابێت، ئێمه‌ش دێینه سه‌ر خه‌تى کۆدهنگیهکه«.
وتیشى «چوار لایه‌نه‌که هاوده‌ردى کۆى کردوینه‌ته‌وه له‌دواى نهکسهکهى 12ى ئایار هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ترسمان له‌ته‌زویر زۆر هه‌یه‌و حه‌زێک و خولیایه‌ک لاى هه‌ر چوار لایه‌نه‌که هه‌بووه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپى هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا».
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێنجى ئه‌یلول بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستپێبکات، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه شیروان زرار وته‌بێژى کۆمسیۆن بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ هه‌فته‌یه‌ک که ده‌کاته 11ی ئه‌یلول دواخست ئه‌مه‌ش گومانى دواخستنى زیاتر کردووه.
پارتى دیموکراتى کوردستان لەڕۆژانی رابردوودا له‌سه‌ر ئاستى باڵا سه‌ردانى هه‌ر چوار لایه‌نه‌که‌ى کردوەو داوایکردوە کە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت.
لەئێستادا سێ ئاراستە هەیە سەبارەت بەهەڵبژاردن، هەندێک داوای دواخستن دەکەن و هەندێکیش ئەنجامدانی، هەرچی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریە بایکۆتی دەکەن، کە ئەمەش پەیوەندی بەو چانسە نوێیەوە هەیە کەیەکێتی خستویەتیە بەردەم بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە کە بکرێت بەسەرکۆمار لەبەرامبەر بەشدارینەکردنی لەهەڵبژاردن کە رەنگە بەشێک لەدەنگەکانی یەکێتی ببات.