بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەبارەی نرخی دۆلارەوه
2 ساڵ لەمەوپێش
بانکى ناوەندى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگهیاند، "بڕیاردرا بانکە حکومییەکانی وهك ڕافیدەین، ڕەشید و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) فراوان بکرێن بە فراوانکردنی شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی وڵات (بەغدا - بەسرە - نەجەف - هەولێر - سلێمانی)".
"وەرگرتنی داواکارییەکان لە بەیانیان و ئێواراندا دهبێت، بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران لەخۆبگرێت".
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژەبەوە کراوه، "فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی دەروازە سنورییە وشکانییەکانەوە دهچنه دهرهوه، دوای پێشکەشکردنی مەرجەکانی گەشتکردن کە پێکدێن کە (ڤیزا یان مۆڵەتی دەرچونی ئۆتۆمبێل)".
نیشانەکردن بانکی ناوەندی
جێی ئاماژەیە، بەهۆی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بانکی ناوەندی عێراق ناوەناوە بڕیار و ڕێنمایی نوێ دەردەکات بۆ بەرزکردنەوە و جێگیرکردنی نرخی دۆلار.