گوتهبێژی یهكێتی: له نزیكترین كاتدا كۆبوونهوهی دووهمی نێوان پارتی و یهكێتی دهكرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گوتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەرەتایەک بوو بۆ زنجیرە کۆبوونەوەیەکی گرنگ، "ئەو پەیامانەی لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە بەیەکمان دەدا ئێستا لەسەر مێزی کۆبوونەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین."
ئهمڕۆ یهكشهممه 29ـی كانوونی دووهم 2023، سۆران جهمال تاهیر گوتهبێژی یهكێتی، لهمیانی لێدوانێكی رۆژنامهوانی رایگهیاند، یهكێتی ئامادهیه بۆ ههڵبژاردن و داوای ههمواركردنهوهی یاسای ههڵبژاردنهكانی كردووه.
وتیشی، "کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەرەتایەک بوو بۆ زنجیرە کۆبوونەوەیەکی گرنگ، ئەو پەیامانەی لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە بەیەکمان دەدا، ئێستا لەسەر مێزی کۆبوونەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین".
ئاماژەی بەوەشدا، "چەندین کۆبوونەی دیکە دەکرێت لەبارەی ئابووری و دارایی، هەڵبژاردن، بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی وڵات و ئەو نایەکسانییانەی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەن."
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لەوەشکرد، "ئێمە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین، کە یاسای هەڵبژاردن بە زووترین کات هەموار کرایەوە، بنەماکانی دیکەی هەڵبژاردن کە خۆی لە سەقامگیری ئابووری و ئەمنی بینییەوە، ئەوکاتە دەبێتە بنەمای هەڵبژاردنێکی تەندروست لە هەرێمی کوردستان."
