دەمیرتاش: ئەگەر پشتگیریی ئەردۆغان بکەم لە زیندان ئازاد دەکرێم

سەڵاحەدین دەمیرتاش ، هاوسەورۆکی پێشوتری هەدەپە

3 ساڵ لەمەوپێش



دەمیرتاش دەڵێت: ئەگەر پشتیوانیی لە ئەردۆغان بکەم ئەوا رۆژی دوای پشتیوانییەکەم لە زیندان ئازاد دەکرێم.

سەڵاحەدین دەمیرتاش ، هاوسەورۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە رێگەی نامەوە وەڵامی پرسیارەکانی ماڵپەڕی تی 24ی تورکیای داوەتەوە و وتویەتی: ئەگەر ئەمڕۆ پشتیوانیی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەوا رۆژی دواتر لە زیندان ئازاد دەکرێت.

دەمیرتاش وتوشیەتی هەر لەگەڵ بڕیاری پشتیوانیی لە ئەردۆغان، دور نییە دوای ئازادکردنم بە هێلیکۆپتەر بۆ کۆشکی سەرۆک کۆماریی بگوازرێمەوە و بە ئەگەرێکی بەهێزیش نانی نیوەڕۆ لەوێ بخۆم.

هاوسەرۆژی پێشوتری هەدەپە جەختی کردەوە؛ ئەو وەک خۆی زیندانیی کراوە و وەک خۆیشی لە زیندان ئازاد دەکرێت و یەکەم ژەمی خواردنی دوای ئازادیش لە ماڵی خۆی دەخوات نەوەک لە کۆشکی سەرۆک کۆماریی تورکیا.

چەند رۆژ پێش ئێستا شاندێکی باڵای هەدەپە سەردانی دەمیرتاشی لە زیندانی ئەدیرنە کرد و وتەکانی ئەویش ئاماژەیە کە هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا بە هیچ شێوەیەک پشتگیریی ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی ناکات.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار