کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی ده‌بێت بەدرێژایی کاتەکان هەروەها بەفربارین لەناوچە شاخاویەکاندا لەکاتەکانی ئێواره‌دا ده‌بێت، سبه‌ینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان هەوری باراناوی ده‌بێت بەدرێژایی کاتەکان هەروەها بەفربارین لەناوچە شاخاویەکاندا لەکاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاددەبێت بە تایبەت لەناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان (شارۆچکەی قەڵادزی و کۆیە و تەقتەق و شوان) ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت.
هەروەها، پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوویەکان نزیک دەبێتەوە وە لەناوچە نیمچە شاخاوویەکان و ناوچە نیمچە بەرزەکان نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە بەخۆوە دەبینی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕؤ.
بەرزترین پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ بە پلەی سلیزی:
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ شێوازی دابارین لەهەندێك ناوچەی باشوری هەرێم لەنمەباران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت و بە کاریگەری زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشوری شاری سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت.
هەروەها، پلەکانی گەرما نزمبونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێش‌و به‌خۆوه‌ده‌بینن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 6 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى

