كهشناسی ههرێم : شەپۆلێکی سەرما بهڕێوهیه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی شەپۆلێکی سەرما روی تێدەکات، کە بۆماوەی هەفتەیەک لەبەیانی رۆژی سێشەممە دەستپێدەکات تاکو چوارشەممەی داهاتو، کاریگەری بەردەوام دەبێت،پلەکانی گەرما بەشێوەیەک نزم دەبێتەوە لەزۆربەی ناوچەکان لەکاتەکانی شەودا بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە بە سەنتەری شارەکانێشدا.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمانى هەرێم بەگشتى هەور دەبێت، نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت لەهەندێك کاتى جیا وە بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لەهەندێك ناوچە شێوازى دابارین بە تایبەت لە باشور و رۆژئاوای هەرێم بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، نمەباران بەردەوامی دهبێت تاکو کاتەکانی بەیانی رۆژی سێشەممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سلیزی:
بهگوێرهی كهشناسی، سبەی سێشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، هەروها بەفربارین لەناوچەشاخاویەکاندا، لەکاتەکانی درەنگدا رێژەی دابارین کەمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان بەشێوەی نمەباران و بەفر بەردەوامی دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی زو ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز هەیە لەناوچە کانی باشورو ناوەڕاستى هەڕێم.
پلەکانی گەرما / نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بە (4-5) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 9 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 5 پلەى سیلیزى
دهۆک : 5 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 10 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 3 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 11 پلەى سیلیزى
هاوکات،كهشناسی هۆشداری دهدات لهوهی كه ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی شەپۆلێکی سەرما روی تێدەکات، کە بۆماوەی هەفتەیەک لەبەیانی رۆژی سێشەممە بەروار 7-2-2023 دەستپێدەکات تاکو چوارشەممەی داهاتو، کاریگەری بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەک نزم دەبێتەوە لەزۆربەی ناوچەکان لەکاتەکانی شەودا بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە بە سەنتەری شارەکانێشدا.
