کەشناسێکی کورد پێش کەشناسە هۆڵەندییەکە، پێشبینی ڕودانی بوومەلەرزەکەی تورکیای کردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەشناسێکی کورد پێش کەشناسە هۆڵندییەکە پێشبینی بومەلەرزەکەی تورکیای کردبوو.

سیروان ساڵح عەلی شارەزایەکی کەشناسی لە 26/1/2023 دوانزە ڕۆژ پێش ڕودانی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کە ١٠ پارێزگای تورکیا وسوریای هەژاند پێشبینی ئەو بومەلەرزەیەی کردبوو.

ئەو شارەزای کەشناسییە کوردە لە پۆستێکی فەیسبوکدا دوانزە ڕۆژ پێش ڕوداوەکە دەڵێت:

بەهۆی گواستنەوەی پلیتی ئەنادۆڵ لەم چەند ناوچەیەی خوارەوە ئەگەر هەیە بومەلەرزەی سەرو پلە ٤ یان زیاتر تۆمار بکرێت

  • تەواوی پلێتەکانی ئێران بە زۆری پلێتەکانی سنوری خۆرئاوای ئێران و خۆرهەڵات و خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان و باکوری ئێران.
  • پلێتەکانی دەوروبەری دەوروبەری شاری وان هەتا شاری مەڵاتییە لە باکوری کوردستان
  • پلێتەکانی سنوری نێوان سوریا و تورکیا تا ئیسرائیل و فەڵەستین و ئوردن

هاوکات فرانک هوگەربیتس، توێژەر و پسپۆڕی بواری زەمینلەرزە، رۆژی 3ی دووی 2023، لە تویتێکدا پێشبینی روودانی بوومەلەرزەکانی ئەمڕۆی ناوچەکەی کردووە.

فرانک هوگەربیتس کە بەرەچەڵەک هۆڵەندیە، لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "زوو یان درەنگ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.5 پلەی رێختەر لە ناوچەکانی (باشووری ناوەڕاستی تورکیا، ئوردن، سوریا، لوبنان) روودەدات.

جێگەیباسە  بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاند. بوومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە.

بەگوێرەی ئاماری ئافاد، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ 1014 کەس بەرزبووەوە.

 هەروەها لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا 371 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1089 کەسی دیکەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار