لە بومەلەرزەکەی رۆژهەڵات 130 هەزار کەس ئاوارە بون

ئێران تیمی فریاگوزاری رەوانەی سوریا و تورکیا دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



مانگی سور لە ئێران کۆتایی فریاگوزاریی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند و ئاشکرای کرد تیمەکانی رەوانەی سوریا  و تورکیا دەکات.

پیرحسێن کولیوەند، سەرۆکی رێکخراوی مانگی سور لە ئێران رایگەیاند؛ زیاتر لە 130 هەزار کەس لە بومەلەزەکەی شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناچاربون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێلن و لە 110 کامپدا جێگیربکرێن.

کولیوەند وتویەتی لانیکەم هەزار و 100 خانو لە شاری خۆی بە تەواوەتی روخاون و زیان بە زیاتر لە 12 هەزار خانوی دیکە  گەیشتوە بەڵام مانگی سور لە 75 کاتژمێردا هەمو ئەرکەکانی تایبەت بە فریاگوزاریی لێقەوماوانی جێبەجێ کردوە.

وتەکانی سەرۆکی مانگی سوری ئێران لە کاتێکدایە  بەهۆی خاویی فریاگوزاریی دەیان کەس لە دانیشتوانی خۆی ناچاربون لەسەر شەقامەکان بخەون و هاوکات نەبونی سوتەمەنی و گەرمکەرەوە بوە هۆی گیانلەدەستدانی دو کەس و ژەهراویبونی زیاتر لە 140 کەسی ئەو شارە کە خەڵوزییان بە مەبەستی گەرمکردنەوە بەکارهێنابو.

کولیوەند ئاشکرای کردوە؛ ژمارەیەک لە تیمەکانی مانگی سوری ئێران بە مەبەستی گەیاندنی فریاگوزاریی رەوانەی سوریا و تورکیا کراون.

شەوی شەممە (28/1/2023) کاتژمێر 9 و 44 خولەکەک بە کاتی وڵاتەکە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری ریختەی شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و زیان بە زیاتر لە 12 هەزار شوێنی نیشتەجێبونی ئەو شارە گەیشت و خانوەکانی 70 گوندی ئەو ناوچەیەش بە رێژەی 60% زیانیان پێگەیشت و تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی هەزار کەسیش برینداربون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار