فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دۆلار بە نرخی 132هەزار دەفرۆشن

2 ساڵ لەمەوپێش



لە فڕۆكەخانەی هەولێر بڕیاری فرۆشتنی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار كەوتەبواری جێبەجێكردنەوە هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش ڕایگەیاند: له داهاتوییەکی نزیک بڕیاری 100دۆلار بە 132هەزار جێبەجێدەکەین .

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، بانكی ناوەندی عێراق رەزامەندیدا كە لە ئەمڕۆوە فڕۆكەخانەی هەولێر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار لە رێگەی ئاڕتی بانكەوە بە گەشتیاران بفرۆشێت.

وتیشی، هەر گەشتیارێك دەتوانێت 7000 دۆلار لە فڕۆكەخانەی هەولێر بگۆڕێتەوە و بڕیارەكەش تەنها بۆ ئەو گەشتیارانەیە كە لە هەرێمەوە بۆ دەرەوە گەشت دەكەن و ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێنە هەرێم.

لای خۆشییەوە دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكانەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە رێگەپێدراون

باسی ئەوەشی کرد، دوای تەواوبوونی رێكارە كارگێڕی و دارایی و یاساییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.

لەماوەی ڕابردوو بەهۆی بەرزبونەوەی، بەرچاوی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتی عێراق کۆمەڵێک بڕیار و ڕێکارییان ، گرتۆبەر بۆ دابەزاندن و جێگیرکردنی نرخی دۆلار، ئەم هەنگاوەی فڕۆکەخانەکانیش ، لە چوارچێوەی ئەو  ڕێکارانە دێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار