لەگازی بەفیڕۆچوی کێڵگەنەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کارەبا بەرهەمدەهێنرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەگەرمیان بۆ كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان و بەرهەمهێنانی كارەبا لەو گازەی كە لە كێڵگە نەوتییەكان بەفیڕۆ دەچێت و دەبێتە هۆی پیسبونی ژینگە، بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان و عیراق لەگازی بەفیڕۆچوی كێڵگە نەوتییەكانەوە كارەبا بەرهەمدەهێنرێت.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێم بڵاویكردۆتەوە، وێستگەی كارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان كە لەگازی بەفیڕۆچوی بیرە نەوتییەكانی حەسیرە كارەبا بەرهەمدەهێنێت ساڵی 2021 كارەكانی دروستكردنی تەواو بوەو دەستی بە بەرهەمهێنان كردوە، ئێستاش 118 هەلی كاری ناوخۆیی بۆ دانیشتوانی ناوچەكە رەخساندوە.
ئاماژەشیكردوە، روبەری وێستگەی كارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان 35 دۆنم زەوییەو پێكهاتوە لە 180 موەلیدەو 45 گۆڕەڕ، توانای بەرهەمی كارەبای هەر موەلیدەیەكیش 0.9 مێگاواتە، ئەمە جگە لەوەی كە بەرهەمی رۆژانەی ئەو وێستگەیە زیاتر لە 100 مێگاواتەو هەوڵەكانیش بۆ زیادكردنی ئەو رێژەیە بەردەوامن.
راشیگەیاندوە، ئەم وێستگەیە جگە لە سودە ئابورییەكەی، سودێكی زۆریشی بۆ زیادكردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار