کوژراو هەیە شەڕ و پێکدادان له نێوان هێزە ئەمنیەکانی عێراق و چەکدارانی داعش ڕویدا

3 ساڵ لەمەوپێش



سەرچاوەیەكی ئەمنی: ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئەنجامی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنیەكان و چەكدارانی داعش لە سنوری قەزای تارمیە 3 كەس لە هێزە ئەمنیەكان كوژراون و پێنج كەسیشی دیكەشیان برینداربون.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، هێزێكی هاوبەش لەگەڵ ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لە ناوچەی گوندی تابی ڕۆژئاوای دارستانەكانی قەزای تارمیە لە باكوری بەغدا روبەڕوی یەكتر بونەتەوە و سێ تیرۆرست كوژران و تیرۆرستیێکی تریش خۆی تەقاندۆتەوە. 

هەر بەپێی ئەو سەرچاوە، سێ كەس لە هێزە ئەمنیەكان كە لەنێویاندا ئەفسەرێك بەپلەی مقەدەم هەیە كوژراون، پێنج كەسی دیكەش برینداربون.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزێكی زۆری ئەمنی گەیشتونەتە ناوچەکە  و شەڕ و پێكدادان بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار