خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە رۆژهەڵات و ئێران بەڕێوچو

ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران 153 رۆژە بەردەوامە

یەکەی تایبەتی هێزەکانی پۆلیسی ئێران

3 ساڵ لەمەوپێش



لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بەڕێوچو و هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵی رێگریی لە ناڕەزایەتییەکان دەدەن.

لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی و بەڕێوچونی چلەی لەسێدارەدانی مەهدی کەرەمی و محەمەد حسێنی لە ژمارەیک شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بەڕێوچو.

گەنجانی شارەکانی سنە و جوانڕۆ و لوڕستان و چەند شارێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە کردنەوەی ئاگر لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارە دروشمیان لە دژی دەسەڵاتی ئێران وتەوە و چەند بنکەیەکی سەر بە سوپای پاسداران سوتێنران.

هاوکات لە تاران، کەرەج، مەشهەد، ئەراک، هورموزگان، رەشت و  چەند شارێکی دیکە شەوی پێنجشەممە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان و خەڵکی ئەو ناوچانە رژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی دەسەڵات وتەوە.

بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمشەو لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاو کراوەتەوە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە شارەکان بڵاوەیان پێکراوە و رێگریی دەکەن لە گردبونە و دەربڕینی ناڕەزایەتیی خەڵک.

ئەمڕۆ 153 رۆژ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینی و بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا تێدەپەڕێت و رۆژانە بە شێوازی جیاواز خۆپیشاندان و گردبونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەدەچێت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار