پەرلەمانی عێراق دەست بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی2023 دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی و ئابووری سه‌رۆكی حکومەتی عێراق، له‌ لێدوانێكدا ڕایگەیاند، دواكه‌وتنی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 بۆ په‌رله‌مان، به‌هۆی ناجێگیری نرخی دۆلاره‌وه‌یه‌ كه‌‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌داوه‌.

ده‌شڵێت، له‌كاركردنی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ چه‌ند بڕگه‌ و به‌ندێكی پڕۆژه‌یاساكه‌ به‌پێی نرخی نوێی دۆلار بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆرتری پێویسته‌ و ره‌نگه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پێداچوونه‌وه‌كان ته‌واو بكرێن.

بەرزبونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ، لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو، کە تائێستاش نرخەکە ناجێگیرە و بەرز و نزم دەکات و کاریگەرییەکەی ماوە، کێشەی زۆری دروست بۆ کارەکانی حکومەت و پەرلەمان بەگشتی و هاوڵاتیان بەتایبەت کە بارگرانییەکی زۆر کەوتە سەریان هاوڵاتیان، بەهۆی گرانبونی نرخی شتومەک و کاڵاکان، بۆئەو مەبەستەش بانکی ناوەندی عێراق و کابینەی محەمەد سودانی کۆمەڵێک ڕێکار و بڕیاریان دەرکرد بۆ دابەزاندن و جێگرکردنی نرخی دۆلار

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار