بەغدا و هەرێم لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان له بودجەی2023 ڕێکەوتن

2 ساڵ لەمەوپێش



حکومەتی عێرق و حکومەتی هەرێم لەسەر پڕۆژه یاسایی بوردجەی2023 ڕێکەوتن و  پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌کە كه‌ بریتییه‌ له‌ 12.67%.

 ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی2ی2023 به‌ میدیای نزیک لەپارتی راگه‌یاند،كه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌بارەی پڕۆژە یاسایی بودجه كراوه‌ و پشکی هەرێم بە %12.67 دیاریکراوه 

ئاماژەی بەوەش کردوه، كه‌ مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر خه‌رجی سیادی ده‌بێت.

ئەو پەرلەمانتاره سه‌باره‌ت به‌و رێژه‌یه‌ی دیاریكراوه‌، جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، تا ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌ عێراقدا، 12.67% له‌ كۆی گشتی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانده‌كرێت و دوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریش، ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار