لە بارەی کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی دوو وەزارەتی دارایی ڕونکردنەوه دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی دوو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوه

دەقی ڕونکرنەوەکە

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن لێدوانێک بە ناوی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابورییەوە بڵاوکراوەتەوە دەربارەی دابەش کردنی مووچەی مانگی شوبات.      
  بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری لێدوانی بۆ ئەو پەیجەو هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوەو هەر پێشهات و گۆڕانکاریەک هەبێت سەبارەت بەدابەشکردنی مووچە لە پەیجی ڕەسمی وەزارەت بڵاو دەکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەک لەپەیجی ڕەسمی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاو نەکرێتەوە هیچ بنەمایەکی نییەو بەهەند وەرناگیرێت.     
                                                                               ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
وەزارەتی دارایی و ئابووری

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار