وەزیری بەرگریی ئەمریکا: "بەرەو عێراقێکی ئاسایش و سەقامگیر ھەنگاو دەنێین"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە بەغدا وھێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بەسەر کردەوە ورایگەیاند کە بەرەوە عێراقێکی ئاسایش، سەقامگیر و خاوەن سەروەریی ھەنگاو دەنێن.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا دوای بەسەرکردنەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەوە عێراقێکی ئاسایش، سەقامگیر و خاوەن سەروەریی ھەنگاو دەنێن و لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا رایگەیاندووە "ئامانج لە سەردانەکەم بۆ بەغدا، جەختکردنەوەیە لەسەر پتەوترکردنی ھاوبەشی ستراتیجیی نێوان ئەمریکا و عێراق".

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە و بە دووقۆڵی ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن هاوکات بڕیارە سەردانی ھەولێر بکات و لە میانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو کە ڵۆید ئۆستن گەیشتێک بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات کە لە میانیدا دڵنیایی ئەوە بە وڵاتانی ناوچەکە دەدات کە واشنتۆن رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی لەبیرنەکردووە و لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.

لەئێستادا، دوو ھەزار سەربازیی ئەمریکا لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بۆ راوێژ و مەشق پێکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بنکەی حەریر سەربە پارێزگای ھەولێر و بنکەی عەین ئەسەد سەربە پارێزگای ئەنبار جێگیرکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار