هەدە*پە: پێویستە هۆکاری کشانەوە و گەڕانەوەی پارتی باش بۆ نێو هاوپەیمانی گەل ئاشکرا بکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەیب تەمەل جێگری هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدە*پە) رایگەیاند، پێویستە هۆکاری راستەقینەی کشانەوە و گەڕانەوەی پارتی باش بۆ نێو هاوپەیمانی گەل ئاشکرا بکرێت.
دوای ساڵێک لە دانوستان، دواجار دوێنێ ٦ی ئازار هاوپەیمانی گەل کە لە شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پێک دێت، کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهە*پە) بە کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا دیاری کرد. رۆژی هەینی رابردوو، مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی ئیی پارتی (پارتی باش) پارتەکەی لە هاوپەیمانێتیەکە کشاندەوە و رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ کاندیدکردنی کلچدارئۆغلۆدا نین، بەڵام ئێوارەی دوێنێ و بەر لە کۆبونەوەی لایەنەکانی هاوپەیمانی گەل گەڕایەوە نێو هاوپەیمانێتیەکە.
لەمبارەیەوە تیب تەمەل جێگری هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، کشانەو و گەڕانەوەی پارتی باش بۆ نێو هاوپەیمانی گەل، گۆمانی لەسەر دیموکراسی لایەنەکان دروست کردووە و وتی، " هێزە تاریکەکان کە لەدژی ئیرادەی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتین، دەیانەوێت دەست بەسەر دیموکراسی گەلدا بگرن و گەمارۆی بدەن."
تەمەل دەشڵێت، دوای کاتژمێرێک لە کشانەوەی ئاکشەنەر، پارتەکەی بێواتە بوو و عەقڵیەتێکی بەم شێوەیە وڵات بەرەو دۆخێکی خراپ دەبات و دۆمان دروست دەکات. ئێمە لێرەوە دەڵێین، چارەسەری و گۆڕانکاری بە گۆڕانکاری رادیکالانە و دیموکرات یان سیاسەتی رێگەی سێیەم دەبێت و وتی، " ئێمە ناومان بەلاوە گرنگ نییەم بەڵکو رەگەزەکانمان بەلاوە گرنگە. ئەو شتانەی لەسەر مێزەکە قسەیان لەسەر کراوە دوای هاتنەوەی ئاکشەنەر، بۆ گەل ئاشكرا نەکراوە. پێویستە بزانرێت کە بەبێ هەدەپە چارەسەری دروست نابێت. ئەوە هەدەپەیە کە چارەنووس دیاری دەکات."