پارێزەرانی دهۆک ناڕازین لەبڕیارەکەی سەندیکا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی – دهۆك
 
بڕیارەكەی رۆژی 27ی شۆبات، لقی دهۆكی سەندیكای  پارێزەران، كەبڕیاریدا هەر پارێزەرێك لێدوان بۆ هەر دەزگایەكی راگەیاندن بدات پێشتر دەبێت ئاگاداریان بكاتەوە، نیگەرانی و ناڕەزایی پارێزەانی دهۆكی لێدەكەوێتەوە، دەڵێن: پێویستە پێداچوونەوە بەبڕیارەكەدا بكرێت و لەدەسەڵاتی ئەواندا نیە لێدوان لەپارێزەران قەدەغە بكەن یان سنورداری بكەن.
رێڤینگ یاسین، پارێزەرە لەشاری دهۆك، نیگەرانە لەدەرچوونی بڕیارەكەو  بەهاوڵاتی راگەیاند:» پێش چەندڕۆژێك لقی سەندیكای پارێزەرانی دهۆك بڕیارێكیان دەركردووە بۆ سنورداركرنی لێدوان بۆ دەزگایەكانی راگەیاندن، یەكەمجار لەدەستەڵاتی ئەواندا نیە لێدوانی پارێزەران بۆ رۆژنامەنووسان قەدەغەبكەن یان موڵەت لەسەندیكا وەربگرن تالێدوانێك بدەن، چونكە لەڕێگای میدیاوە پارێزەران پەیام دەگەیەننە خەڵك لەسەر ئەو بابەتانەی كە یاساییە یان یاسایی نیە یان لەڕووی یاساییەوە چۆن مامەڵە لەگەڵ بابەتەكە دەكرێت، ئەمە پێویستە پارێزەر بۆ خەڵكی روونبكاتەوە، بۆیە كۆمەڵگا بەردەوام پێویستیان بەلێدوانی یاسایی پارێزەرانە».
ئەو پارێزەرە وتیشی:» راستە هەندێك بابەت هەیە پارێزەر نابێت قسەی لەسەربكات، بەڵام لێرەدا سەندیكاو دادگا هەیە، ئەگەر پارێزەر تەشهیری بەكەسێك كرد با سكاڵای لەسەر تۆماربكەن، بەهەموو شێوەیەك بڕیارەكە رەتدەكەینەوەو ئەمە تەنها بۆ رێگریكردنە لەلێدوان و قسەی پارێزەران بۆ دەزگا راگەیاندنەكان، پێویستە پێداچوونەوە بەبڕیارەكە بكرێت و نابێت بەهیچ شێوەیەك ئازادی  پارێزەر سنوردار بكرێت».
هاوكات سیروان نادر، پارێزەر لەسنوری قەزای بەردەرەش و ئاكرێ بەهاوڵاتی  وت:» لەكاتی ئامادەبوونمان لای دادوەر هەموو شتێك دەڵێین و باسی هەموو ئەو شتانە دەكەین كەپەیوەست بن بەو دۆسیەی كەوەرمانگرتووە، ئەی بۆچی بۆ دەزگا راگەیاندنەكان باس نەكرێت یان رێگری لەپارێزەر بكرێت و قسەكردنی سنورداربكرێت، هیچ دەقێكی یاسایی نیە كەڕێگری لەپارێزەر بكات قسە بۆ میدیا نەكات یان پێش ئەوەی قسە بۆ میدیا بكات مۆڵەت لەسەندیكا وەربگرێت، ئەمە جۆرێكە لەبێدەستەڵاتكردنی پارێزەر، بەدڵنیاییەوە ناڕازین و داواش دەكەین پێداچوونەوە بەبڕیارەكە بكرێت».
سەبارەت بەو بڕیارە هاوڵاتی پەیوەندی بە دلێر عەبدولكەریم، سەرۆكی لقی سەندیكای پارێزەرانی دهۆك كردو رایگەیاند:»بڕیارەكە بەهەڵە خوێندنەوەی بۆ كراوەو لێكدانەوەی جیاوازی بۆ كراوە، ئێمە نەمانوتووە نابێت پارێزەر لێدوان بۆ راگەیاندنەكان بدات، بەڵكو وتوومانە كاتێك پارێزەر لێدوانێك دەدات نابێت باسی كەسەكان بكات، یاخود كاتێك دۆسییەك وەردەگرێت ناوەڕۆكی هەموو دۆسیەكە بۆ راگەیاندن ئاشكرابكات، واتە نابێت تەشهیر بەكەسێك بكات و ئەمە لەهەموو دونیا هەیە، تەنهاو تەنها ئیشی خۆمان رێكخستووە، حەزدەكەی بەیانی بڕۆن بۆ دادگا قسە لەگەڵ 10پارێزەر بكەن بەبێ ئەوەی  ئاگاداری سەندیكا بكەن».
وتیشی: «هەموو ماڵێك پێویستی بەڕێكخستنەوەیە ئێمە تەنها ماڵی خۆمان رێكخستووە، هیواداراین هیچ كەسێك لێكدانەوەی خراپ و پێچەوانە بۆ بڕیارەكە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار