کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و هەندێک کات تاوەبارانی کورتخایەنیش دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان، زۆرترین رێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت، هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت، هەروەها هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.
بەراورد بەمڕۆ سبەی (هەینی، 17-6-2023) پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
سۆران: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى
لە دوێنێ چوارشەممەوە بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بەشی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، لەکاژێر 09:00ـی بەیانیی دوێنێوە تاوەکو 09:00ـی ئەم بەیانییە، بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بەمشێوەیە بووە:
