مەسرور بارزانی: سبەینێ شاندی حكومەت دەچێتە بەغدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای پاریس و راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم رایگەیاند، " لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا".

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ شەممە  لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "لە لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا".

 دەشڵێت، "سبەی تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بە گفتوگۆکانمان بدەین."

ئەمەشدوای ئەوە هات، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە، عێراق هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان و کەرکووکی وەستاندووە، تورکیاش بە عێراقی راگەیاندووە، رێز لە بڕیاری دادگەکە دەگرێت و چیدیکە بێ رەزامەندیی بەغدا رێگە بە هیچ کەشتییەک نادات لە بەندەری جەیهانەوە نەوتی هەرێمی کوردستان بار بکات. 

لەبەرامبەر بڕیارەکەش، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فڕەنسا لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ حکومەتی بەغدا، هەرێم و بەغداش گەیشتونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەکتێگەیشتنی باش کە لە چوارچێوەی دەستوردا، ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان دابیندەکرێن.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار