ڕێبەرێک بۆ کەرتی تایبەت لەبارەی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک لە عێراق

2 ساڵ لەمەوپێش



بە پێنوسی: عامر شێخ

خەمڵێنراوە کە تا ساڵی 2050 بە 10 ملیار کەس پێویستیان بە خۆراک دەبێت.

هەسارەکەمان سەرچاوەی سروشتی زۆرە، بەڵام گەشەی دانیشتووان و گۆڕانی کەشوهەوا و ململانێی درێژخایەن هەڕەشەن بۆ سەر ئەم سەرچاوانە. ئەو وڵاتانەی کە لە لەگەڵ ململانێ و پیسبوون و دارستانبڕین و ئاڵانگاری دیکەدا دەجەنگن، پێدەچێت قورسایی ئەم کاریگەرییە لە ئەستۆ بگرن. بۆ ئەوەی دانیشتوان لە سەرانسەری جیهاندا بپارێزین و هەسارەیەکی تەندروستتر بنیات بنێن، پێویستە بە ووردی بیر لەوە بکەینەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سەرانسەردا دەتوانن چی بکەن بۆ هاندانی کردەوەی ئەرێنی.

زۆرجار پێپسیکۆ وەک کۆمپانیایەکی خواردنەوە گازییەکان بیری لێدەکرێتەوە. بەڵام ڕاست نییە. ئێمە وەک کۆمپانیایەکی کشتوکاڵی خۆمان دەبینین لە ناوەڕۆکەکەماندا - ئێمە سەرچاوەی بەرهەمەکانمان لە سەرانسەری 60 وڵاتەوەیە و پشتگیری زیاتر لە 100,000 هەلی کشتوکاڵی دەکەین لە سەرانسەری جیهاندا. ئەو قەبارە و ئەزموونە ڕێگەی پێداوین لەوە تێبگەین کە کشتوکاڵی بەردەوام لە دڵی دابینکردنی خواستە لەسەر خۆراکە لەگەڵ گەشەکردنی دانیشتوانی جیهان. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکییە لە پاراستن و پەرەپێدانی سەرچاوە سروشتییەکانمان.

لە عێراقدا، پێویستە گرنگی بە کشتوکاڵی بەردەوام بدرێت، بە لەبەرچاوگرتنی کەمی زەوییە کشتوکاڵییەکان و کەمی دابینکردنی ئاو لەم ناوچە جوگرافییەدا، کە نیگەرانییەکان لەبارەی ئاسایشی خۆراکەوە دروست دەکات، هەروەها تیشک دەخاتە سەر پێویستی بەپەلە بۆ پلاندانانی باش بۆ داهاتوو بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە هەر قەیرانێک.

و بێگومان کەرتی تایبەت ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە جوڵاندنی ئەم بابەتە، بەڵام ئایا ڕێگەیەک هەیە کە بتوانین هەوڵەکانمان بە یەک ئاڕاستەدا چڕ بکەینەوە لەم ڕۆژە جیهانییەی کشتوکاڵ؟

ڕێبەری ڕێنمایی

بەهێزکردنی هاوبەشییەکان

ئاڵۆزی زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانی بەو مانایەیە کە کاریگەریکردن لە کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان پێویستی بە هاوبەشی کاریگەرە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە. ئەمەش وەک پشتگیریکردنی جووتیارانی کەمدەرامەت، بەهێزکردنی ژنان و بەکارهێنانی سەرچاوە تەکنیکی و داراییەکان بۆ پەروەردەکردنی هاوبەشی نێوان پیشەسازییەکان.

پێویستە کارە هاوبەشییەکان بەرەو بنیاتنانی خۆڕاگری کەشوهەوا و هاندانی توێژینەوەی کشتوکاڵی داهێنەرانە و داڕشتنی پلانی کارکردنی هاوبەشی تایبەت بە کاڵاکان لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان ئاڕاستە بکرێن بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵی بەردەوام و سەرچاوەکان.

هەروەها کۆمپانیاکان دەتوانن هاوبەشییە بەکۆمەڵەکان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی پیشەسازیدا دەستپێبکەن کە سەرنجیان لەسەر کردار بێت – لەوانەش ڕکابەرەکان، بۆ پێشخستنی چارەسەرەکان لەبارەی ئاستەنگە کشتوکاڵییەکان، وەک دارستانبڕین، تێکچوونی زەوی، و دەردانی گازی گەرمی(GHG).

پاڵپشتی جووتیاران

زیندووکردنەوەی فراوانتری کشتوکاڵی بەشدار دەبێت لە پاراستن و دووبارە دروستکردنەوەی ئیکۆسیستەمەکان لە ڕێگەی باشترکردنی بەپیتی خاک، کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن، بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی بەشە ئاوییەکان و زیادکردنی جۆراوجۆری لایەنەکانی ژیان. نموونەیەکی سەرکەوتووی ئەمەش کێڵگە ئەزموونییەکانمانە، کە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە بازرگانیکردنی چەمکی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی داهێنەرانە لە زۆرێک لە بازاڕەکاندا.

خاڵێکی دیکەی گرنگ باشترکردنی بژێوی جووتیارانە لە ڕێگەی ئەو بیرکردنەوەی کە قازانج و بەرهەمهێنانی درێژخایەنی کێڵگەکان لە پێشینەدا بن بە گرنگیدان بە بەردەوامیی ژینگەیی و زیادکردنی بەرهەم و قازانج لەماوەیەکی کورتدا. و دروستکردنی بارودۆخی کارکردنی گونجاو و دابینکردنی دەستگەیشتن بە سەرچاوەکان و وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیادا کە کارایی لە کارەکاندا دروست دەکات، دەتوانێت ڕێگەیەکی دوور ببڕێت لە ڕزگاربوونی جووتیارانی کەمدەرامەت لە هەژاری.

بۆ نموونە لە عێراق، هاوبەشی پێپسیکۆ لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانیدا یارمەتییەکی 250 هەزار دۆلاری لەخۆدەگرێت لەلایەن دامەزراوەی پێپسیکۆوە بۆ بەهێزکردنی جووتیارانی کەمدەرامەتی ناوخۆیی لەڕێگەی بنیاتنانی زنجیرەیەکی بەهێزتر و بەردەوامی دابینکردنی پەتاتە. ئەمەش جووتیارانی کەمدەرامەتی عێراقی بەهێز دەکات بۆ دامەزراندنی پەیوەندی بازاڕی متمانەپێکراو و دەستگەیشتن بە دارایی و زیادکردنی کوالێتی و بەرهەمی بەروبوومیان و دەستەبەرکردنی داهات و بژێوی ژیان، و پێشکەوتن بەرەو پێوەرە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکان بۆ کشتوکاڵی بەردەوام. جووتیاران ڕاهێنان و پێشنیاری تەکنیکی لەسەر شێوازە کشتوکاڵییە باشەکان وەردەگرن، وەک بەکارهێنانی ئامانجدارانەی ئاودێری کە لە درێژخایەندا یارمەتیان دەدات بۆ گەشەپێدانی بەرهەمیان بە شێوەیەک کە زەوی و ئیکۆسیستەم و کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان دووبارە دروست بکاتەوە.

وەبەرهێنان لە بازرگانیە دەستپێشخەرە داهێنەرەکاندا

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیایMAGNiTT، بازرگانیە دەستپێشخەرەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا زیاتر لە 1.2 ملیار دۆلاریان وەرگرتووە، کە 64% لە چاو ساڵی ڕابردوودا گەشەی کردووە و 12% زیادیکردووە لە چاو یەک ملیار دۆلار کە لە سەرجەم ساڵی 2020دا کۆکراوەتەوە –ئەمەش ئاماژەیە بۆ توانای بازرگانیە دەستپێشخەرەکان بۆ هاندانی گەشەی ئابووری بەرفراوان.

 

دەبێت بزانین کە بازرگانیە دەستپێشخەرەکان بیرۆکەی زۆر داهێنەرانە و دەوڵەمەندیان هەیە کە دەتوانن پێشکەشی بکەن، هەروەها تایبەتمەندی نەرمی و کراوەیی و داهێنانیان هەیە کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی کاریگەری ئەرێنی خوازراو لە درێژخایەندا، ئەگەر سەرچاوەی و سەرمایە و تۆڕی گونجاوی پەیوەندییان بۆ دابین بکرێت..

 

گرنگە کە کارمەندانی کەرتی تایبەت زیاتر دەرفەتەکان دەستنیشان بکەن بۆ هاوکاری بازرگانیە دەستپێشخەرەکان لەسەر ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە داهێنانی خێرا هەیە – کە کشتوکاڵی بەردەوام یەکێکە لەوانە بەرنامەی Greenhouse Accelerator Programی ئەمساڵ، بانگهێشتی بازرگانیە دەستپێشخەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات بۆ گۆڕانکاری دەستبەجێ لە بواری کشتوکاڵدا بۆ پەرەپێدانی چارەسەرەکان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو، بەڕێوەبردنی کاراییەکان لە سەرانسەری شتومەک و پرۆسەکانی بەرهەمهێنان بۆ زیادکردنی کارە بەردەوامەکان لە کشتوکاڵدا و داهێنان لەگەڵ بەرهەم و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان بۆ پشتگیری ئاسایشی خۆراکی ناوچەیی؛ و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و دیجیتاڵکردنی پرۆسەکانی کشتوکاڵی بۆگەیشتن بە بەردەوامیی.

هاوبەشکردنی باشترین پراکتیزەکان

هاوبەشکردنی باشترین پراکتیزەکان و وانە فێربووەکان لە سەرانسەری جیهان هەنگاوێکی گرنگە بۆ دوورکەوتنەوە لە دووبارەبوونەوەی هەڵەکان و هەنگاونان بەرەو پێشەوە بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانمان، هەروەها دەبێت سوود لەو زانیاری و ئەزموونە گەورەیە وەربگرین کە کەرتی تایبەت خاوەنییەتی لەبری ئەوەی کات بەفیڕۆ بدەین لە کارکردن لەسەر ئەو شتانەی کە پێشتر چارەسەریان بۆ دۆزراوەتەوە. و کاتێک داڕێژەرانی سیاسەت و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان پێکەوە کاردەکەن، و ئێمە پشتگیرییەکی پێویست لە هاوبەشەکان کەرتەکە وەردەگرین، و پرۆسەی جێبەجێکردنی پراکتیکەکان لە شوێنە ناوخۆییەکاندا نەرمتر دەبێت و پێویستی بە هیلاکی کەمتر دەبێت.

بۆ نموونە، بۆ بەهێزکردنی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی، زۆرکردنی بەردەستبوونی بەرهەمە سەرچاوە بەردەوامەکان لەمڕۆدا، و بەشداریکردن لە گۆڕانکاری درێژخایەن لە سەرانسەری سیستەمی کشتوکاڵیدا – لایەنەکان دەتوانن چارەسەرەکانی وەک سەرچاوەی ڕاستەوخۆی بەرهەم لە جووتیارانەوە و ڕاهێنانی جووتیاران لەسەر کشتوکاڵی ناو کێڵگەکان و کاراکردنی سەرچاوەکان بدۆزنەوە بە ڕاهێنانیان لەسەر بەکارهێنانی پێداویستی و ئاودێری، تەکنیکەکانی پاراستنی ڕووەک، مافی کرێکاران، و نەخۆشیەکان. لە پێپسیکۆ، بۆ سوودوەرگرتن لە شارەزایی و کاریگەریی ناوخۆیی جووتیاران، ئێمە تۆڕێک لە کێڵگە ئەزموونیییەکان گەشە پێدەدەین کە باشترین پراکتیزە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆیی تێیدا دەتوانرێت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و جووتیارانی ناوخۆیی دەتوانن چاودێری بکەن و لە هاوپیشەکانیان فێربن.

بۆ نموونە لایەنە ئارەزومەندەکان دەتوانن بەدواداچوون بۆ ئەو چارەسەرانە بکەن کە لەبەردەستیاندایە وەک سەرچاوەگرتنی بەرهەمی کشتوکاڵی ڕاستەوخۆ لە جووتیارانەوە، ڕاهێنانی ڕاستەوخۆیان لە بواری کشتوکاڵدا، باشترکردنی کارایی بەکارهێنانی قوم و تەکنیکەکانی ئاودێری و پاراستنی ڕووەک و مامەڵەکردن لەگەڵ مێرووەکان و پاراستنی مافی کرێکاران، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی و فراوانکردنی بەردەستبوونی بەرهەم لە سەرچاوە بەردەوامەکانەوە، بەم شێوەیە بەشدارە لە گۆڕانکارییە درێژخایەنەکانی ڕیشەیی لە سیستەمی کشتوکاڵدا. بۆ ئەوەی سوود لە شارەزایی و کاریگەری جووتیارانی ناوخۆیی وەربگرێت، کۆمپانیای پێپسیکۆ تۆڕی کێڵگە ئەزموونیەکانی فراوانتر دەکات کە باشترین پراکتیزە ناوخۆییەکان جێبەجێ دەکەن و دەرفەتی فێربوون و بەدەستهێنانی ئەزموون لە هاوبەشەکانیان بۆ جووتیاران دەڕەخسێنن.

 

کشتوکاڵی بەردەوام بەبێ هاوپەیمانییەکی فراوانی لایەنەکان بەدەست ناهێنرێت. ئەمە گەشتێکی دوور و درێژە، بەڵام ئەگەر پێکەوە کاربکەین بەرەو ئامانجە هاوبەشەکان، دەتوانین نەمانی برسێتی بکەینە ڕاستی و داهاتوویەکی بەردەوام بۆ هەموومان مسۆگەر بکەین.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار