پارتی چەپی سەوز، کە پارتی دیموکراتی گەلان (هە*دە*پە)،گۆرانی تایبەتی خۆی بۆ هەڵبژاردن بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



پارتی چەپی سەوز، کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە رێگەی پارتەکەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات، گۆرانی تایبەتی خۆی بۆ هەڵبژاردن بڵاوکردەوە.

گۆرانیەکە بە زمانی کوردی (کورمانجی) و بە تورکی ئامادەکراوە. واتای وشەکانی گۆرانییەکە بەم شێوەیەیە؛

دیسان دیسان ئێمە هێڵێ سەرفرازی دیسان دیسان ئێمە هەموو شتێک بۆ ئازادی

* لە هەموو جێگەیەک ئێمە هەین هۆشیار و ئامادەین متمانە و جۆش و خڕۆش هیوای گەلی خۆمانین

* ئەم دزی و وێرانەیە رێگە نادەین بە ئەم تاڵانە لەدژی زۆردەستی ئێمەی هێزی بەرخۆدان

* دیسان دیسان ئێمە هێڵێ سەرفرازی دیسان دیسان ئێمە هەموو شتێک بۆ ئازادی

* ئێمە هێزی دیموکراسی یەکسانی و برایەتی لە بەرامبەر زوڵم و زۆردەستی ئێمەین هێزی مرۆڤایەتی

* دیسان دیسان ئێمە هێڵێ سەرفرازی دیسان دیسان ئێمە هەموو شتێک بۆ ئازادی

* ژن، ژیان، ئازادی هەژاندیان جووتێک کەزی گەنجان بە یەک ئاواز بۆ سەرکەوتن باز دەدەن

* دیسان دیسان ئێمە هێڵێ سەرفرازی دیسان دیسان ئێمە هەموو شتێک بۆ ئازادی

لێرە گۆرانییەکە ببینە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار