ژاپۆن سزا بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ئابوریی ژاپۆن، ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی کەرەستەی بیناسازی  بۆڕوسیا،هەروەها بزوێنەری فڕۆکە و کەشتی، ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ گەشتکردن، فڕۆکە، کەشتی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رێگەیان پێنادرێت چیتر رەوانەی روسیا بکرێن.
بڕیارەکەی ژاپۆن قەدەغەکردنی هەناردەکردن بەرهەمی پۆڵا، بەرهەمی ئەلەمنیۆم، کەرەستەیڕێگاوبان، مۆلیدە، ئۆتۆمبێلی گواستنەوە و پارچەییەدەگەکانیان دەگرێتەوە، هەروەها هەناردەکردنییاری و پایسکیلەکانی منداڵانیش بۆڕوسیا قەدەغەکرا.
ژاپۆن درێژە بە هەڵمەتی دژ بەڕوسیا دەدات، بەو پێیەی پێشتر زنجیرەیەک سزای سەپاندوە کە زۆرێک لە بەرپرسانی سەرکردایەتیڕوسیا و خەڵک و دامەزراوە و بانکەکان و ئەوانی دیکەی لەخۆگرتبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار