تورکیا بۆردومانی ناوچەی شێخان دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ەوە ناوچەکانی ناحیەی ئەتروشی سەر بە قەزای شێخانی پارێزگای نەینەوای بۆردومانکرد، تاوەکو ئێستاش زەرەر و زیانەکان نەزانراون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێزەکانی سوپای تورکیا، شاخی بێخێریان لەناحیەی ئەتروش بۆردومان کرد، تاوەکو ئێستاش زەرەر و زیانەکان نەزانراون، بەهۆی مەترسی دوبارە بۆردومانکردنەوەش، هاوڵاتیان ناتوانن نزیکی شوێنی ئەو روداوە ببنەوە. 

هاوکات بۆردومانەكە دوای كاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ بووە و دووجار لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركەوە بۆردومان كراوە.

بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتوانی ناوچەكە دروست كردووە ولە سێ مانگدا ئەوە چوارەم جارە تورکیا هەمان شوێن بۆردوومان دەکات، ئەوەش بە بیانووی هەبوونی بارەگای پەکەکە لەو ناوچانە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار