تەرمی دوو گەنج دوای نۆ رۆژ لە بەنداوێکدا دەرهێنرانەوە

بەهۆی بارانبارینەوە گەڕان بە دوای تەرمەکانیان راگیرابو

ئەفشین فەلاحی و مەهدی رەحمەتی

3 ساڵ لەمەوپێش



دوای نۆ رۆژ تەرمی دوو گەنجی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەنداوێکدا دەرهێنرانەوە.

دوو گەنجی دانیشتوی شاری سەقز کە پێشتر کەوتبونە بەنداوی (عەباس ئاوا) لە نزیک شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە تەرمەکانیان دوای نۆ رۆژ لەو بەنداوە دەرهێنرایەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە ئەفشین فەلاحی تەمەن 22 ساڵ و مەهدی رەحیمی تەمەن 23 ساڵ رۆژی پێنجشەممە بەلەمەکەیان لە بەنداوی عەباس ئاوا نوقم بوە و سەرەڕای گەڕانێکی زۆر لە لایەن تیمەکانی مەلوانی شارەکانی (سەقز،بۆکان، سنە، بانە) بەڵام بەهۆی بارانبارینەوە تەرمەکانیان دوای نۆ رۆژ لەو بەنداوە دۆزراوەتەوە.

ئەو دوو گەنجە لە سنورەکانی نێوان رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان کاری کۆڵبەریان کردوە و لە کاتی سەردانی بەنداوی عەباس ئاوا بەهۆی نوقبونی بەلەمەکەیانەوە خنکاون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار