سنە و کرماشان زیاترین رێژەی بێکاریی تۆمار دەکەن

رێژەی بێکاریی لە پارێزگای سنە دەگاتە زیاتر لە 20%

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران ئاماری بێکاریی لە وڵاتەکە بڵاو دەکاتەوە و پارێزگاکانی سنە و کرماشان زیاترین پشکی رێژەی بێکارییان بەردەکەوێت.

ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردەوە؛ رێژەی گشتی بێکاریی لە وڵاتەکە گەیشتوەتەوە 9.7 % و پارێزگای سنە بە 20.5% زیاترین رێژەی بێکاریی لە نێوان 31 پارێزگا لەو وڵاتە تۆمار کردوە.

دوای پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پارێزگای کرماشان بە تۆمارکردنی 15.1% زیاترین رێژەی بێکاریی تۆمار کردوە و بەوەش دووەم  پارێزگا بوە کە زیاترین رێژەی بێکاریی هەیە.

بەرزبونەوەی نرخی بێکاریی لەو دوو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدایە نزیکەی 300 هەزار کەس کە زۆربەیان گەنج و لاون ناچارن کاری کۆڵبەریی بکەن.

ناوەندی ئاماری ئێران ئاماژەی بەوە کردوە کە رێژەی بێکاریی لە ساڵی 2022 لە ئێران بەراورد بە ساڵی رابردو کەمی کردوە و گەیشتوەتە 9.7% بەڵام بە پێی ئامارە نافەرمییەکان و زانیاریی شارەزایان رێژەی بێکاریی لە 13% زیاترە و ئەو ئامارانەی حکومەت ناڕاستن چونکە هەڵاوسانی ئابوریی لە وڵاتەکە بەرز بوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار