سنە نزیکەی 444 ملیۆن دۆلار کاڵای رەوانەی هەرێم کردوە

نزیکەی 52%ی هەناردە سنە بۆ هەرێم بەروبومی کشتوکاڵی بوە

مەرزی باشماخ

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران لە ساڵێکدا نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار تۆن کاڵای هەناردەی دو مەرز لە هەرێمی کوردستان کردوە و پارێزگای سنە زیاترین بەربومی کشتوکاڵی هەناردە کردوە.

خەلیل حەیدەری، چاودێری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند؛ لە ساڵی رابردودا بڕی یەک ملیۆن و 670 هەزار و 294 تۆن کاڵا و بەروبومی رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە کە 986 هەزار 791 تۆنی لە رێگەی مەرزەکانی باشماخ و سەیرانبەن-ەوە بوە.

ئاماژەی بەوە کردوە تەنها لە رێگای گومرگی پارێزگای سنە لەو دوو مەرزەی هەرێمی کوردستان بڕی 986 هەزار و 791 تۆن بە بەهای  443 ملیۆن و 810 هەزار دۆلار کاڵا هەناردە کراوە و لە رێگای ژمارەیەک گومرگی پارێزگاکانی ئێران بڕی 683 و 503 تۆن کاڵا بە بەهای 398 ملیۆن و 911 هەزار دۆلار کاڵا هەناردەی باشماخ و سەیرانبەن کراوە.

حەیدەری رونی کردوەتەوە؛ لە کۆی ئەو کاڵا و بارانەی لە پارێزگای سنەوە هەناردەی هەرێم کراوە 52%ی بەروبومی کشتوکاڵی بوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار