دەستگیرا بەسەر 170 کیلۆ گۆشتی ئەسپدا کە هەوڵدەدرا لە سلێمانی بفرۆشرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركراوه به‌سه‌ر لاشه‌یه‌كی ئه‌سپدا كه هه‌وڵدراوه به خه‌ڵكی بفرۆشن، له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ش دو كه‌س ده‌ستگیركراون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دو كه‌سی دیكه‌ش ده‌رچوه.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی زانیمان كه ئه‌سپێك له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سه‌ربڕدراوه و به‌یانی ئه‌مڕۆ چوینه شوێنی روداوه‌كه و ده‌ركه‌وت كه كه‌سێك پێشتر قه‌ساب بوه و به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی گۆشته‌كه له‌سه‌ر جاده به قیمه كاره‌كه‌ی كردوه، لاشه‌ی ئه‌سپه‌كه و سه‌رو قاچی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان سه‌ربڕدراوه و گۆشته‌كه‌ی براوه‌ته ماڵێكه‌وه".
گوتیشی: "ئەو ئەسپەی سەر بڕابوو پارچە پارچە کرابوو، گۆشتفرۆشەکە بە نیازبوو بە نرخی گۆشتی گوێرەکە بیفرۆشێت و توانیویانە دەست بەسەر 170 کیلۆ لەو گۆشتەدا بگرن.
داواشی لە هاووڵاتییانی دانیشتووانی سلێمانی کرد، بە هیچ شێوەیەک گۆشت لەسەر شەقامەکان نەکڕن.
هەر لەو کۆنفرانسەدا فریاد عوسمان ئەندامی لیژنەکانی قایمقامی سلێمانی رایگەیاند: "تائێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراق خواست لەسەر گۆشتی وڵاغە بەرزە نەبووە".
ڕێكان جه‌مال باسی له‌وه‌شكرد، "گۆشتی ئه‌سپ گرانه به‌ڵام گومان ده‌كه‌ین ئه‌و ئه‌سپه نه‌خۆش بوبێت، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی هیچ بڕێكی لێ بفرۆشرێت توانراوه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیردرێت".
