بومەلەرزە کاریگەری لەسەر ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکانی باکور دروست کردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەی دەنگدەرانی ئەو شارانەی کە لە بومەلەرزەکەی باکوری کوردستاندا زیانیان بەرکەوتووە گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە و لە هەندێک پارێزگا ژمارەی دەنگدەران کەمی کردووە و لە هەندێکیش زیادی کردووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، گۆڕانکاریەکان لە شارە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بەم شێوەیەیە: ئەو پارێزگایانەی کە ژمارەی دەنگدەرانیان زیادی کردووە: مەلەتی: ژمارەی دەنگدەران لە ٥٦١ هەزار و ٧٨٠ کەسەوە بۆ ٥٣٠ هەزار و ٧١٤ کەس دابەزیوە.

مەرەش: ژمارەی دەنگدەران لە ٧٥٤ هەزار و ٦٠٤ کەسەوە بۆ ٧٥٣ هەزار و ٢٨٧ کەس دابەزیوە.

هاتای: ژمارەی دەنگدەران لە ملیۆنێک و ٦٧ هەزار و ٨١٧ کەسەوە بۆ ٦٢ ملیۆن و ٤٠ کەس دابەزیوە، واتە پێنج هەزار و ٧٧٧ دەنگدەر کەمی کردووە.

سەمسور (ئادییامان): ژمارەی دەنگدەران شەش هەزار و ٤٥٦ کەس کەمی کردووە.

ئەو پارێزگایانەی کە ژمارەی دەنگدەرانیان زیادی کردووە: روحا: ژمارەی دەنگدەران لە ملیۆنێک و ٩٣ هەزار و ٥١٥ کەسەوە بۆ ملیۆنێک و ٢١٩ هەزار و ٤٤٥ کەس زیادی کردووە.

دیلۆک (عەنتاب): ژمارەی دەنگدەران لە ملیۆنێک و ٢٢٧ هەزار و ٤٥٥ کەسەوە بۆ ملیۆنێک و ٣٥٨ هەزار و ٨٣٢ کەس زیادی کردووە.

ئامەد: ژمارەی دەنگدەران لە ملیۆنێک و ٤٨ هەزار و ٢٥٠ کەسەوە بۆ ملیۆنێک و ١٤٣ هەزار و ٨٨٧ کەس زیادی کردووە.

کلس: ژمارەی دەنگدەران لە ٨٧ هەزار و ٣٢٠ کەسەوەبۆ ٩٦ هەزار و ٩٢٥ کەس زیادی کردووە. عوسمانیە: ژمارەی دەنگدەران لە ٣٦٢ هەزار و ٧٥٩ کەسەوە بۆ ٣٨٥ هەزار و ٩٩٨ کەس زیادی کردووە.

ئەدەنە: ژمارەی دەنگدەران لە ملیۆنێک و ٥٣٥ هەزار و ٣٣٢ کەسەوە بۆ ملیۆنێک و ٦١٢ هەزار و ٦٨٠ کەس زیادی کردووە.

خارپێت (ئەلازیخ): ژمارەی دەنگدەران لە ٤١٩ هەزار و ٧١ کەسەوە بۆ ٤٣٠ هەزار و ٤١٦ کەس زیادی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار