حسێن حسێنپوور، هاوڵاتییەکی ناڕازیی برینداری شاری مەهاباد سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتییەکی ناڕازیی برینداری خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی حسێن حسێنپوور کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە رەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا چاوی راستی لەدەستداوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای ساڵێک بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو شەش مانگی ماوەی دەستبەسەربوونی لە بەندیخانەی ٢ی شیراز تێپەڕ کردووە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حسێن حسێنپوور هاوڵاتیی ناڕازیی برینداری خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی شیرازەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" سزای ساڵێک بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، پاش سەپاندنی ئەو بڕیارەی دادگا بەسەر حسێن حسێپوور و ملکەچ بوونی ناوبراو بۆ بڕیاری دادوەر، سزاکەی بۆ ١١ مانگ بەندکردن کەم کراوەتەوە.

ئەو هاوڵاتییە ناڕازییە بریندارە لە کۆتاییی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بۆ بەندیخانەی ژمارە ٢ی شیراز یان بەندیخانەی نیزام لە شیراز گواستراوەتەوە.

رۆژی سێشەممە ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ناوبراو لە بەندینخانەی ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە پابەند و دەستبەندەوە بۆ نەخۆشخانەی "خەلیلی"ی شیراز گواسترایەوە و دیسان بۆ بەندینخانە گەڕێندرایەوە.

حسێنپوور لە دبەندینخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی و بەتایبەتی دەرمانی چاوی، بێبەری و بێبەش کراوە..

حسێن حوسێپوور ئێوارەیرڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی شوباتی ئەمساڵ لەسەر رێگەی نووراوا مەمسەنی بەرەو گەچساران لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و دوای ماوەیەک بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شیراز گواستراوەتەوە.

ئەم هاوڵاتییە یەکێک لە قوربانییانی تەقەی بەئەنقەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا کە چاوی ڕاستی لەدەست داوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار