ساڵانە لە دهۆک 50 بۆ 60 منداڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لەناو منداڵان لە سنووری پارێزگای دهۆک بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، تەنها لە ساڵی 2023دا لەو پارێزگایە 59 منداڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون.

تابان فازڵ، وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە هاوڵاتی راگەیاند "لە ساڵی 2023دا لە سنووری پارێزگای دهۆک 59 منداڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، بە گشتی ساڵانه 50 بۆ 60 منداڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن".

بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لەکاتێدایە کە تائێستا هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە لە سنووری پارێزگای دهۆک نەکراوەتەوە و تەنها سەنتەری تایبەت بەو نەخۆشییە هەیە لە نەخۆشخانەی ئازادی.

تابان فازڵ وتی "له 2011 تاوەکو 2023  ئەو منداڵانەی تۆوشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون لە سنووری پارێزگای دهۆک ژمارەیان 431 منداڵن، لەم ژمارەیە 241 بە تەواوی چاکبوونەتەوە و ئەوانەی تر ماون، رۆژانە چارەسەری پێویست وەردەگرن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار